"رێکاری ئیداریی" هۆکاری دابەشنەکردنی وەجبەی دوەمی زەوییە لە رزگاریی
هەواڵ
08:26PM - 2026-11-08 , بینین : 33


رادیۆی دەنگ

سەرباری تەوابونی نەخشەی وەجبەی دوەمی زەوی فەرمانبەران لە قەزای رزگاریی، بەڵام دەست بە دابەشکردنی نەکراوە، سەرۆکی شارەوانی قەزاکەش دەڵێت: هەندێک رێکاری ئیداریی ماوە بۆ پەسەندکردنی نەخشەکە.

رێباز حەمید، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: نەخشەی وەجبەی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاری تەواو بوە، بەڵام هەندێک رێکاری ئیداریی بۆ پەسەندکردنی نەخشەکەی ماوە.

دەشڵێت: دوای پەسەندکردنی نەخشەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا دوست بە دابەشکردنی زەوی بکرێت، چونکە هیچ کێشەیەکمان نیە.

جەختی لەوەشکردەوە: بەپێی ئەو لیستەی پێمانگەیشتوە، لە قۆناغی دوەمدا ٨٥٧ ناومان بۆ هاتوە کە سودمەند دەبن و وردبینی بۆ ناوەکانیشیان کراوە.

↑