رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی ساڵی پار وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری داشکاندنی بۆ کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەرکرد، ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ له گەرمیان گازندەی ئەوە دەکەن کە پێش ئەو بڕیارە پارەی تەواویان داوە و ناڕونە لایان کە ئایا ئەو پارەیە لەم ساڵی خوێندن دەگەڕێتەوە بۆیان یاخود نا، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک وەزارەتی خوێندنی باڵا رونکردنەوە بۆ رادیۆی دەنگ دەدات.
بەپێی نوسراوی ژمارە ٨٦۳ کە لە ۲۹ـی ۳ـی ۲۰۲٦ دەرچو، بۆ ساڵی پێشوی خوێندن بەهۆی دۆخی نائاسایی کە ئەوکات لافاو بەشێک لەشارەکانی هەرێمی گرتبویەوە و زیان بەر هاوڵاتیان کەوت، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاری دا لەسەروی داشکاندنی لەسەدا ٤٥، ٢٠٪ـی دیکە لە کرێی خوێندنی پارالێڵ، ئێواران، دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا، دابشکێنێت.
لەوبارەیەوە ژمارەیەک خوێندکار بە رادیۆی دەنگیان راگەیاند کە ساڵی پێشو پێش بڕیارەکە تەواوی کرێی خۆێندنەکەیان داوە، داوە و داشکاندنکە نەیانیگرتوەتەوە، داواش دەکەن بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیارەکەیان بۆ جێبەجێ بکرێت.
لەبەرامبەردا بەرپرسێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە نەیویست ئاماژە بە ناوی بکرێت، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: بڕیارەکە ساڵی پار لەدۆخێکی نائاسایی دراو هەر خوێندکارێک کە پارەی نەدابو، یان لەو بڕە پارەیەی کە ماوێتی بیدات داشکاندنی بۆ کرا لەسەروی ئەو داشکاندنەی کەپێشوتر کرابو.
وتیشی: داشکاندنەکە ناتوانرێت بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەو خوێندکارانە بگرێتەوە کە پارەی تەواویان دابو پێش بڕیارەکە، چونکە ئەمە رێنمایی وەزارەتی داراییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان