دەنگ نێت
وابڕیاربو ١٦٨ كه‌س به گرێبه‌ست دابمه‌زرێنرێن بۆ فهرمانگهكانى قه‌زاى كفرى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ نه‌كراوه، قایمقامیه‌تى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و چاوه‌ڕوانى ئه‌وانین.
ساهیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هه‌مو ئه‌و رێكارانەى كه پێویستبوه بۆ دامه‌زراندنى به گرێبه‌ستى ئه‌و 168 كه‌سه كراوه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: هۆكارى ئه‌وه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ نه‌كراوه. ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ڵێن هه‌ندێك رێكارى كارگێڕى ماوه‌ته‌وه و پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین تاوه‌كو ته‌واو بكرێت.
لەبارەی ئەوەی حکومەت ئەو پرۆسەیەی راگرتبێت، قایمقامی کفری جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: هیچ قسه‌یه‌ك نه‌كراوه كه بڵێن ناكرێت یان نابێت، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
زۆرترین بینراوەکان