دەنگ نێت
نزیکەی دو مانگە باخچە و سەوزایی نێوان شەقامەکانی ناحیەی رزگاریی ئاو نەدراون، ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروستکردوە، لێپرسراوی هۆبەی باخچەکانی ناحیەکەش دەڵێت: هیچ مەترسیان لەسەر نیە.
ئەیوب کەریم، لێپرسراوی هۆبەی باخچەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی ناحیەی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی، تەندەری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەگەڵ بەشی باخچەکان جیاکراونەتەوە کە پێشتر لەلایەن کۆمپانیای خۆڵ و خاشاکەوە باخچەکانیش ئاودەدران.
دەشڵێت: تەندرەکە دراوە بە کۆمپانیایەک، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی هیچمان پێنەگەشتوە.
باسی لەوەشکرد: هێشتا مەترسیەکی ئەوتۆ لەسەر نەمام و باخچەکان نیە، بەوپێیەی کەشەکەی ساردە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان