بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
هەواڵ
06:40PM - 2026-11-05 , بینین : 24


رادیۆی دەنگ

بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان دەڵێت: شوێنکارەکان خۆیان نرخ بۆ شمەک و کاڵاکانیان دادەنێن، بەڵام بەمەرجێک قۆرخکاری نەکرێت، جەخت لەوەش دەکاتەوە لیژنەکانمان بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن.

حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ئێمە نرخ دانانێین لەسەر کاڵا و شمەکەکان، بەڵکو شوێنکارەکان خۆیان نرخ دادەنێن لە شێوەی کێبڕکێی نێوان خۆیان.

وتیشی: هەمو شوێنکارەکان پێویستە نرخ هەڵبواسن و هاوڵاتی بزانێت کە نرخەکە چەندە و لێوەی دیار بێت.

دەشڵێت: بۆ نمونە شمەکێک لە مارکێتێک ١٠ هەزارە لە یەکێکی تر ١٥ هەزار دینارە، ئەمە قۆرخکارییە و قبوڵکراو نیە.

جەختی لەوەشکردەوە: راستە ئێمە نرخ دانانێین، بەڵام لیژنەکانمان بەبەردەوامی چاودێریی بازاڕ دەکەن.

↑