دهنگ نێت
لە شاری سلێمانی کۆبونەوەیەک لەلایەن نوێنەرانی ژمارەیەک رێکخراو و چالاکوان بەڕێوەچو، بەمەبەستی فراوانترکردنی بازنەی کاری فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و پەرەپێدانی کاری پێکەوەیی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
کۆبونەوەکە لە ھۆڵی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان بەڕێوەچو، بە بەشداریی ٢٢ لە ئەندامانی فیدراسیۆنەکە و چالاکوان و رێکخراوەکانی دەرەوەی فیدراسیۆن.
تیایدا گفتوگۆ لەبارەی نەخشەرێگایەکەوە کرا کە لەلایەن د. بەختیار عەبدوڵڵا، مامۆستای زانکۆ و چالاکی مەدەنیەوە ئامادەکرابو بە پشت بەستن بە ئەزمونی خۆی لەنێو فیدراسیۆنەکە و کاری رێکخراوەیی بەلەبەرچاوگرتنی تێبینی و سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان.
بەشداران گفتوگۆی چڕیان لەبارەی ئەو رێکارانەوە کرد کە بە گونجاویان زانی بۆ ئەکتیڤ بون و پەرەپێدانی فیدراسیۆن و پتەوکردنی پەیکەربەندیی و ھەروەھا پەیڕەو و پرۆگرامەکەی، بەشێوەیەک بتوانێت وەڵامی داخوازییە ھەنوکەییەکانی ئێستای کۆمەڵگا و کۆمەڵی مەدەنیش بداتەوە و رادەی کارایی فیدراسیۆن لەو روەوە زیاتر بکات.
بڕیاریشە ئەم نەخشە رێگایە پێشکەش بە فیدراسیۆنی رێکخراوەکان بکرێت، بەمەبەستی گرتنەخۆی و جێبەجێکردنی و کردنەوەی دەرگای بەشداریی زیاتری رێکخراو و چالاکوانان تیایدا.
فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لە ساڵی (٢٠٠٧) دروستبوە و لە کۆڕبەندی ژمارەیەک رێکخراو پێکدێت بەمەبەستی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ برەودان بە کاری مەدەنی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان