ده‌نگ نێت
بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه كاركردن له پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى به‌هه‌شتى كه‌لار "پرۆژه‌ى مامۆستایان" كاره‌كانى ده‌ستى پێكردوه، ته‌نها نزیكه‌ى له 51%ى كاره‌كانى ته‌واو بوه، لقی گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانیش ده‌ڵێت: كاركردنه‌كان له‌خواستى ئێمه نیه.
كیفاح ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستیانى كوردستان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "مانگێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه گفتوگۆمان كردوه نزیكه‌ى له %51ـى كاره‌كانى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كهلارى مامۆستایان كاره‌كانى ته‌واو بوه له یه‌كه‌كان دا".
وتیشى: یه‌كێك له گرفته‌كان كارنه‌كردن بو له پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانى له ئێستادا ئه‌ویش كارى تێداكراوه ".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و رێژه كاركردنه‌ى كه تێدا كراوه له خواستى ئێمه‌دا نیه.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك مامۆستاى به‌شدارى پرۆژه‌كه له‌به‌رده‌م شاره‌وانى كه‌لار گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا، دژ به دواكه‌وتنى ته‌واوبونى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار كه به پرۆژه‌ى مامۆستایان ناسراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان