دەنگ نێت
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی داوا دەکات: لە سبەینێ یەکشەمەوە مامۆستایان بایکۆتی دەوام بکەن.
لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنەکەدا ھاتوە: "ڕۆژ دوای ڕۆژ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و داهاتی ناوخۆ و گومرگ و باج بەڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە و نرخی سەرجەم پێداویستیە بنەڕەتیەکانی ژیان بەرزبۆتەوە و هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەماوە".
لەبارەی قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمەوە لەبارەی دۆخی دارایی ھەرێم، ئەنجومەنەکە دەڵێت: "سەرجەم قسەکانی سەرۆکی حکومەت ڕەتدەکەینەوە و پێمان وایە جگە لە پاساو هێناوەوە بۆ دزی و گەندەڵیێەکانیان هیچ شتێکی نوێی تیا نەبوو".
ئەنجومەنەکە داوا دەکات سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاکان لە سبەینێ یەکشەممەوە بایکۆتی دەوام بکەن و دەوامی سەرجەم زانکۆ و قوتابخانە و فەرمانگەکان ڕابگرن.
دەشڵێت: "بۆ مانگەکانی ئایندەش لەئەگەر نەدانی مووچە بەسێ ڕۆژ جارێک بایکۆتی دەوام و خوێندن بکرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان