ده‌نگ نێت
چەند رۆژێک جارێک شۆفێرانى ئۆتۆمبێلە بێ هێڵەکان له‌كه‌لار گرددەبنەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن له رێگه‌نه‌دانیان به كاركردن، بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیانیش دەڵێت: ئەو شۆفێرانه بە نایاسایی کاردەکەن.
ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە نایاسایی کاردەکەن، شۆفێرەکانیان فەرمانبەر و مامۆستان یان کارمەندی هێزە ئەمنیەکانن، هه‌روه‌ك ئۆتۆمبێلەکان بێسەرەتان و زۆریان مەرجی ئەوەیان تێدانییە هێڵیان بدرێتێ.
باسی لەوەش کرد: بەپێی فرمانێکی وەزاری کە لە ساڵی 2020ـه‌وه ده‌رچوه، هێڵ دابه‌شکردن راگیراوە.
ماوه‌یه‌كه ئیداره‌ى شارى كه‌لار هه‌ستاوه به رێگریكردن له كاركردنى ئه‌و ئۆتۆمبیلانهى كه بێهێڵن، ئه‌مه‌ش پاش ناڕه‌زایه‌تى شۆفێرانى ئۆتۆمبیلی هێڵه ناوخۆییه‌كانى قه‌زاكه، به‌وه‌ى نه‌فه‌رى ئه‌وان ده‌به‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان