دهنگ نێت
هەریەک لە کڕیکارانی کۆمپانیای گەردین لە قەزای کەلار و ناحیەی پێباز، بەهۆی خەرج نەکردنی موچەکانیانەوە ئە مڕۆ مانگرتنیان راگەیاند، سەرچاوەیەکیش دەڵیت: کۆمپانیا هیچ بڕە پارەیەکی لەبەردەستدا نیە بۆ خهرجكردنى.
بۆماوەی چەندین جارە بەهۆیی خەرج نەکردنی موچەی کرێکارانی ژینگەپارێز لە سنوری گەرمیان، کرێکاران مانگرتن رادەگەیەنن. ئەمڕۆش هەریەک لە کرێکارانی ژینگەپارێز لە قەزای کەلار و ناحیەی باوهنور، دەستیان بە مانگرتن کردوە.
بەوتەی یەکێک لەو کرێکارانە كه بۆ رادیۆی دهنگ قسهى كرد: تائێستا موچەی ٢ مانگیان پێنەدراوە.
دەشڵێت: ئەمڕۆ سەردانی کۆمپانیامان کرد، بەڵام پێیان وتین هیچ بڕە پارەیهکیان لەبەردەستدا نیە.
لایخۆشیهوه بەرپرسی لیژنەی بهدواداچونى پرۆسهى كۆكردنهوهى خۆڵ و خاشاک له بهڕێوبهرایهتى گشتى شارهوانیهكانى گهرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: گرفتەکە گشتیە و هۆکارەکەش نەبونی پارەیە بۆ خەرجکردنی.
هێمن جەلال، وتیشی: نازانرێت ئەم کێشەیە تاچەند درێژە دهكێشێت کە بەو هۆیەوە ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە کرێکارانی کۆمپانیا مانگرتنیان ئەنجامداوە.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
زۆرترین بینراوەکان