دهنگ نێت
كهسوكارى ئارام مهلا نوری، چالاكوان و خاوهنى چایخانهى كلتوری میللهت له شاری كهلار كه دوێنێ ئێواره به چهقۆ هێرشی كرایه سهر له كهلار، راگهیهنراوێكیان بڵاوكردوهتهوه و داواى ئاشكراكردنى ئهنجامدهرانى تاوانهكه دهكهن.
دهقی راگهیهنراوهكه:
بۆ ڕایگشتی…
شەوی ڕابردوو، کاتژمێر ٧:١٣ خولەک، لە کەلار، لە کاتێکدا ئارامی مەلا نوری بە ئۆتۆمبێلەکەی، لە بازاڕەوە بۆ ماڵ دەگەڕێتەوە، لە نزیک ماڵی خۆیان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاپ دەبڵ، دەشکێنێتە سەری و ڕایدەگرن، پاشان چوار کەس، کە دەموچاویان بە تەواوی هەڵپێکراوە، بە ڕاکێشانی دەمانچە و بە لێدان ڕایدەکێشن و هەڵدەکوتنە سەری و چەندین چەقۆی لێدەدەن و جێیدەهێڵن و بە هۆی زۆری و قوڵی برینەکانیەوە، بە ٥٥ تەقەڵ دووراونەتەوە.
ئەم تاوانە هەرە نامەردانەو دڕندانەیە، لە کاتێکدایە ئارام هیچ کێشەیەکی تایبەتی لە گەڵ هیچ کەس و گروپ و لایەنێک نەبوەو نیەو، تەنها ئەوەیە بەردەوام وەک چالاکێکی مەدەنی، بە شێوەی جۆراو جۆر رەخنەی لە گەندەڵی و خراپی حکومڕانی گرتووەو لە چالاکییە جەماوەریەکاندا بەشداری کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا، چەندین جار لە سەرچاوەی نادیارەوە هەڕەشەی لێکراوە.
لێرەوە رایدەگەیەنین: ڤیدیۆیی کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە هەیەو، وەک ئەوەی لە تۆمارەکەدا دەرئەکەوێ، وا دیارە ئەنجامدەرانی تاوانەکە، کەسانی ئاسایی نین، بەڵکو گروپێکی رێکخراو و شارەزان لە پرۆسەی تاوانکاریدا.
لە ئێستاشدا، چاودێرو چاوەڕێی لێکۆڵێنەوەی دەزگا ئەمنیەکانین و، داواکارین هەرچی زووە ئەنجامدەرانی تاوانەکە و ئەو دەستە ڕەشەی، کە لە پشتێوەیە، بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکرێ.
کەسوکاری ئارامی مەلا نوری
٢٧ی ٢ی ٢٠٢٢
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان