ده‌نگ نێت
سەرباری پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ گۆڕانکاری لە پۆستی بەرێوبەرە حكومیه‌كانى یەکێتی لە سنوری گەرمیان، بەڵام وتەبێژی مەڵبەندی 11ـى رێکخستنی گەرمیان دەڵێت: دیارنیە کەی گۆڕانکاریی دەکرێت.
یه‌كێتى نیشتمانى بڕیارداوه گۆڕانكاری له به‌ڕێوبه‌رانى پۆسته حكومیه‌كانى دا بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لە دو هه‌فته‌ى پێشودا لیژنەیەکی تایبەت بەو پرسه سەردانی گەرمیانی کرد و کۆبونەوەی لەگەڵ بهڕێوبهرهكانى سنوره‌كه ئه‌نجام دا.
لایخۆشیه‌وه وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندى 11ـى رێكخستنى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "هێشتا هیچ بڕیارێکی فەرمیمان لەسەر گۆڕانکاریەکان پێنەیگەشتوە".
ئه‌كره‌م ساڵح، به رادیۆی ده‌نگى وت: لیژنەی هەڵسەنگاندن هیچ هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئه‌و پرسه ئەنجام نەداوە.
تاکو ئێستاش بە ژمارە دیارینەکراوە کە چەند بەرێوبەرایەتی کە له پشکی ئەو حزبەیە، گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان