ده‌نگ نێت
له‌ماوه‌ى مانگیكدا له گه‌رمیان، نزیكه‌ی 1000 فۆرمى نوێی كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت پڕ كراوه‌ته‌وه، لێپرسراوى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌رده‌وامین له پرۆسه‌كه.
پاش كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى تۆماركردنى فایلى نوێ بۆ كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له گه‌رمیان، لێپرسراوى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌لایه‌تى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌ماوه‌ى مانگیكدا نزیكه‌ى 1000 كه‌سمان بینیوه‌و وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌كانیان ده‌ستى پێكردوه.
داره‌وان قادر، لێپرسراوى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "نزیكه‌ى مانگێكه له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى خۆمانه‌وه ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه ئه‌بینین كه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كیان نه‌كردوه، ئه‌وانیش چه‌ند به‌شێكن: شه‌له‌ل ده‌ماغ، تالاسیما، بیركۆڵ، ئۆتیزم و...هتد، له‌گه‌ڵ ئه‌و مناڵانه‌ى كه توشى نه‌خۆشى شه‌كره بون و ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه".
وتیشى: تائێستا هه‌زار كه‌سمان بینیوه و رێژه‌كه‌ش به‌ره‌و زیاتر ده‌چێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان