ده‌نگ نێت
ژماره‌یه‌كى زۆر له كادیرانی یه‌كێتى نیشتمانى كه ژماره‌یان له 10 كادیر زیاتره، داواكاری و سیڤیان پێشكه‌ش كردوه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، تائێستاش به فه‌رمی هیچ یه‌كێك له‌وانه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، چه‌ندین كادیری یه‌كێتى له گه‌رمیان، بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان، داواكاری و سیڤیان پێشكه‌ش كردوه، له‌نێویاندا قایمقام و به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه و فه‌رمانبه‌ر و كادیری حزبییش هه‌یه.
پۆستى جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ كاروباری ئیداری، له‌لایه‌ن سروه محه‌مه‌د-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، پاش ئه‌وه‌ى ناوبراو بو به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و له‌م مانگه‌دا سوێندى یاسایی خوارد، پۆسته‌كه به‌تاڵه.
ئه‌م پۆسته به‌ركه‌وته‌ى یه‌كێتى نیشتمانیه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كى به‌رچاو كادیری حزبی و حكومی سه‌ر به یه‌كێتى، داواكاریان بۆ وه‌رگرتنى پێشكه‌ش كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان