
ده‌نگ نێت
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، له پرسی ده‌ستنیشانكردنى كاندیدی سه‌رۆك كۆمار، فوئاد حسێن له پارتى نیگه‌رانه و پارتیش له ناوبراو توڕه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه به رادیۆی ده‌نگى وت: فوئاد حسێن نیگه‌ران بوه له‌وه‌ى پارتى ئه‌وى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندید نه‌كردوه و هۆشیار زێباری كاندید كردوه، هه‌ربۆیه له مامه‌ڵه‌ى خۆكاندیدكردنى هۆشیار زێباری بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كه پێویستی به پاڵپشتی و ئه‌ستۆپاكی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هه‌بوه، خاوهخاوى كردوه و چه‌ند رۆژێك دوایخستوه.
وتیشی: پارتیش له‌م رفتارهى فوئاد حسێن توڕه بوه، هه‌ربۆیه كاتێك خۆپاڵاوتنى هۆشیار زێباری ره‌د كراوه‌ته‌وه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌دى وه‌كو كاندیدێكى دیكه پاڵاوت، له‌كاتێكدا زۆربه‌ى بۆچونه‌كان به ئاراسته‌ى ئه‌وه‌دا چون كه پارتى فوئاد حسێن كاندید بكات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ7 بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
زۆرترین بینراوەکان