ده‌نگ نێت
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنیت لە رێگەی کامێرای چاودێرییه‌وه، چەند بەڵگەیەکیان لەسەر دۆسیەی کوشتنی ئەو گەنجە دەست کەوتەوە کە تەرمەکەی لەلای قەڵای شیروانە دۆزرایەوە.
رۆژى (2)ى ئەم مانگە تەرمی گەنجێک لە لای قەڵای شیروانە دۆزرایەوە، كه ته‌مه‌نى (22) ساڵ بو و دانیشتوی ناحیەی رزگاری بو، گه‌نجه‌كه به به‌رد و بلۆك كوژرا بو.
پاش رۆژ له روداوه‌كه به چه‌ند رۆژێك، پۆلیسی گەرمیان ده‌ستگیركردنى 5 کەسی بە تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌و گه‌نجه راگه‌یاند.
له‌باره‌ى دواین زانیاریه‌كانى ئه‌و كه‌یسه، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، عه‌لی جه‌مال، به رادیۆی ده‌نگى وت: به‌ڵگه‌ى پێویست له‌وباره‌یه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه.
رونیشیكرده‌وه: "لە رێگەی لێکۆڵینەوەکانمان و لەرێگەی کامێرای چاودێریشه‌وه چەند بەڵگەیەکمان لەسەر ئەو بابەتە دەست کەوتوە"، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بو ورده‌كاریه‌كانى بخاته‌ڕو به‌و هۆیه‌ى دۆسیه‌كه هێشتا له لێكۆڵینه‌وه دایه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان