ده‌نگ نێت
له ڤیستیڤاڵێكى زانكۆی گه‌رمیان دا، چالاكی یاری ئه‌لیكترۆنى نمایش ده‌كرێت، مامۆستایه‌كیش به توانجه‌وه ده‌ڵێت: زانكۆكه له شوێنى زانسته‌وه بوه به شوێنى گه‌یمه‌ر، سەرۆکی زانکۆكهش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه چالاکیەکە ئەلیکترۆنیە و ئامانجدارە.
بڕیارە ڕۆژی یەکشەمەى داهاتو، ڤیستیڤاڵێکی زانستی لە زانکۆی گەرمیان بەرێوەبچێت کە چەندین چالاكی جۆراوجۆری لە خۆگرتوە، یەکێک لەوانهش: یاری ئه‌لیكترۆنیه.
بونى ئه‌م چالاكیه مامۆستایه‌كى زانكۆكه‌ى هێناوه‌ته ده‌نگ و ره‌خنه‌ى لێگرتوه.
ئاسۆ سوبحان، له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك دەڵیت: "زانکۆی گەرمیان لە ماڵی زانستەوە بۆ ماڵێ گەیمەر".
له‌به‌رامبه‌ریشدا سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، داكۆكی له‌و چالاكیه ده‌كات.
د. فه‌رهاد قادر، بۆ رادیۆی دەنگ وتى: چەندین چالاکی زانستی و ئەلیکترۆنی و ئەدەبی ئامادەسازیان بۆ کراوە لە ڤیستیڤاڵە کەدا.
باسی لەوەش کرد: ئەو چالاکیە ماوەکەی 2 کاژمێرە، بە ئامانجی سود وەرگرتنی فێرخوازانە کە چۆن لە و رێگەیەوە داهات دەستبخەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان