دهنگ نێت
پیشەوەرێکی قەزای کەلار بڕی 19 ملیۆن دینار پارەی ئاوی بۆگەراوەتەوە، بەرپرسی کۆمپانیای بەستنی پێوەری ئاو لەکەلاریش دەڵیت: ئەو بڕە پارەیە هە ڵەی تێدایە.
زانا تارق کە پێشەوەرێکی دانيشتوی قەزای کەلارە، بەرادیۆیی دەنگی راگەیاند: لەو دوکانەی تهنكی دروستكردنهى كه کاری تێدادەکات لە ناوچەی پێشەسازی کەلار، سەرباری بەستنی پێوەری ئاو، پارەی یەک ساڵ ئاوی بۆ گەڕاوەتەوە کە بڕهكهى 19 ملیۆن دینارە.
باسی لەوە کرد رۆژانە یەک کاژمێر ئاو لەناوچەیە دابەشدەکریت، وەک خۆیشی پێویستی بە بەكارهێنانی بڕیکی زۆری ئاو نیە.
لای خۆشیەوە، سینان محهمهد، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمپانیای ئۆرانۆس لەکەلار کە کاری بهستنى پێوەری ئاو دەکات له سنورهكه، بە رادیۆیی دەنگی وت: ئەو برِە پارەیە هەڵەی تێدایە و دەکرێت هەڵەکەی بۆ چاکبکرێتەوە.
بەوتەی ئەو پیشەوەرە لەماوەی پێشودا سەردانی بەرێوبەرایەتی ئاویان کردوە بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام پێی راگەیةنراوە کە دەبێت پارەکە بدات و لەدەسەڵاتی ئەواندا نیە.
رادیۆی دەنگ بۆ بهدواداچونى زیاتر پەیوەندی بە سامان رەحیم، بەرێوبەری ئاوی کەلارهوه كرد، بەڵام پەیوەندیەکهی بێ وهڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
زۆرترین بینراوەکان