ده‌نگ نێت
37 رێكخراوى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، له یاداشتێكدا داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى كوردان له واده‌ى خۆی دا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌و رێكخراوانه له یاداشته‌كه‌یان كه ئاراسته‌ى پارله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیان كردوه، باس لهوهدهكهن هه‌ر پێنج خوله‌كه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى كوردستان له‌واده‌ى خۆیدا نه‌كراوه و دواكه‌وتوه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسا كارپێكراوه‌كانه.
داواش ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌مى پارله‌مانى كوردستان كه بڕیاره ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌كاتى خۆی دا ئه‌نجام بدرێت و فه‌رمانى هه‌رێمی بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ى خۆیدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ربكرێت و كۆمیسیۆن رابسپێرێت بۆ ئامادهكارییكردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه.
ترسی خۆشیان ده‌خه‌نه‌ڕو كه به پاساوى ئامادهنهبونى كۆمیسیۆن بۆ پرۆسه‌كه و چۆڵبونى دو كورسی ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران پرۆسه‌كه دوابخرێت، له‌كاتێكدا به‌وته‌ى خۆیان ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه كارێكى ئه‌وه‌نه قورس نیه و ته‌نها ئیراده‌ى پێویسته.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان