دهنگ نێت
هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بۆ (57) بلۆکی گەڕان و پشکنین و بهرههمهێنانى نەوت و گاز، %26ـى كۆی پرۆسهكهش دهكهوێته سنورى گهرمیانهوه.
سایتى درهو میدیا، له راپۆرتێكیدا بڵاوى كردوهتهوه: هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بۆ (57) بلۆکی گەڕان و پشکنین بۆ وەبەرههێنانی نەوت و گاز، دابەشبونهكهش بەسەر پارێزگاکان بهم شێوهیهیه: (هەولێر (21%)، سلێمانی (21%)، دهۆک بە سنوری پارێزگای موسڵیشەوە (32%) و سنوری ناوچەی گەرمیان بە بلۆکەکانی سنوری ناوچە جێناکۆکەکانیشەوە (26%)ـى بلۆکهكانی بەردەکەوێت.
باسى لهوهشكردوه: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى ههرێم لە (56) بلۆکیاندا گرێبەستی لەگەڵ نزیکەی (40) کۆمپانیای بیانی کردوە، لە سەرجەم بلۆکەکاندا پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (20% - 25%) تێپەڕ ناکات.
هێماى بۆ ئهوهشكردوه: لە هەرێمی کوردستاندا تەنها (9) بلۆکی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان کە (7) بلۆکیان دەکەونە پارێزگای هەولێر و دهۆكەوە و رێژەی (92.7%)ـى هەمو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێکدەهێنن و (7.2%)یشی دەكەونە سنوری سلێمانی و گەرمیانەوە.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان