ده‌نگ نێت
بۆ گۆڕینی 324 بلاجكتۆری كاره‌با، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان 144 ملیۆن دینارى خه‌رج كردوه، هاوڵاتیان تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌م نرخه هه‌یه، بهڕێوبهرایهتیهكهش ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه ته‌نها گۆڕینی بلاجكتۆر نیه.
پاش ئه‌وه‌ى په‌یجی كاره‌بای گه‌رمیان هه‌واڵی گۆڕینی بلاجكتۆری روناكی شه‌قامى شه‌هید حهمهرهشى له كه‌لار بڵاوكرده‌وه، هه‌ندێك له هاوڵاتیان تێبینیان هه‌بو له‌سه‌ر تێچونهكهى، چونكه به‌پێی هه‌واڵه‌كه 144 ملیۆن دینار بۆ گۆڕینی 324 بلاجكتۆر خه‌رج كراوه.
چالاكوان: هونه‌ر عه‌لی، له‌وباره‌وه نوسیویهتى: "به‌مپێیه بێت هه‌ر بلاجكتۆرێك نزیكه‌ى 444 هه‌زار دینار كه‌وتوه"، له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ زۆریی ئه‌و نرخه.
لایخۆشیه‌وه وته‌بێژی كاره‌بای گه‌رمیان، ده‌ڵێت: ئه‌و پاره‌یه ته‌نها له كڕینی بلاجكتۆر دا خه‌رج نه‌كراوه.
ئالان ئه‌ركان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: "ئه‌و بڕه پاره‌یه جگه له بلاجكتۆرهكان به‌كاردێت بۆ گۆرینى 6 دانه ستونى روناكى دیكۆڕهتیڤ له سه‌ر جاده‌ى كه‌لار/گرده‌گۆزینه به هه‌مو پێداویستیه‌كانیه‌وه، له‌گه‌ڵ گۆرینى 10 دانه بۆرى فۆتۆسێڵ به ته‌واوى".
ده‌شڵێت: هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌رجی تر له پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه، له‌وانه گۆڕینی كێبڵی روناكى به قه‌باره‌ى جیاواز بۆ هه‌ندێك شوێن و هه‌روه‌ها گۆڕینى 54 سێتى كهنكتهرى روناكى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان