ده‌نگ نێت
پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنى دادگاییكردنى ژنه چالاكوان بێریڤان ئه‌یوب به‌ڕێوه‌چو، پارله‌مانتارێك ده‌ڵێت: دۆسیه‌كه ده‌ستێوه‌ردانى حزبی له پشته.
ژنە چالاکوان بێریڤان ئەیوب، كه دایکی 5 مناڵە، لە ساڵی 2020 دەستگیر کرا، پاش نزیكه‌ى 18 مانگ له گرتنى، ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگای بەڕێوەچو، به‌ڵام دواتر دانیشتنەکە دواخرا بۆ کۆتایی ئەم مانگە.
شیرین ئه‌مین، ئه‌ندامى پارله‌مانى كوردستان كه ئاماده‌ى دادگاییه‌كه بو، به رادیۆی ده‌نگى وت: کەیسی بێریڤان ئەیوب دەست تێوه‌ردانی حزبی تێدا کراوە تۆمەتی تیكدانی ئاسایشی نیشتمانی دراوەتە پاڵ و بۆ ئەمەش هیچ بەڵگەیەک نیە.
هاوکات عەبدولستار مەجید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە په‌ڕه‌ى خۆی له فەیسبوک باسی لەوە کردوە "بە هۆی حزبی کردن و بەسیاسی کردنی دادگا، ئەو چالاکوانە لە هەمو مافێکی شەرعی و قانونی بێبەشکراوە".
له‌لایه‌كى تره‌وه پارله‌مانتار شایان عه‌سكه‌رى، له په‌ڕه‌ى خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه: به‌هۆی ترسه‌وه، ته‌نها دو ژن له بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و ژنه ئه‌مڕۆ له دادگا ئاماده‌بون.
بێریڤان، پێشتریش به‌هۆی راگرتنى له زیندان، هاوسه‌ره‌كه‌ى لێی جیا بوه‌وه، هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند كه له به‌ندیخانه توشى نه‌خۆشی شه‌كره هاتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان