دهنگ نێت
پاش حەوت مانگ لە دزینی موچەی کارمەندانی پۆلیسی پاراستنى دارستان و ژینگەی کفری، پۆلیسی گەرمیان و پۆلیسی دارستانى گهرمیانیش دەڵێن: ئەو كهیسه نەگەشتوهتە ئەنجام.
مانگی تهموزی ساڵی رابردو لە قەزای کەلار، بڕی نزیکەی 40 ملیۆن دینار موچەی زیاتر لە 100 کارمەندی پۆلیسی پاراستنى دارستان و ژینگەی کفری دزرا.
ئەگەرچی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پاراستنى دارستان و ژینگەی گەرمیان لیژنەیەکی لەسەر ئەو بابەتە دروست کردوە، بەڵام تاکو ئێستا به هیچ دەرەنجامێک نهگهشتوه.
شوان محهمهد، بهڕێوبهرى پۆلیسی پاراستنى دارستان و ژینگەی گەرمیان، جهختى له ههواڵهكه كردهوه و بۆ رادیۆی دهنگ وتى: بابەتەكه وەکخۆی ماوەتەوە.
هاوکات وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال قەدوری، بە دەنگی وت: لێکۆڵێنەوەکان لەهەمان ئاستی پێشودان و هیچ تۆمەتبارێکی دیکە لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان