ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵیت: تاوه‌كو ئێستا ناتوانین بڕیار بده‌ین كه روبه‌ڕوى وشكه‌ساڵى بوینه‌ته‌وه یاخود نا، بۆ ده‌ربازبون له وشكه‌ساڵیش 250 ملیمه‌تر بارانمان پێویسته.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: تاوه‌كو ئێستا ناتوانین بڕیار بده‌ین له‌وه‌ى روبه‌روى وشكه‌ساڵى بوینه‌ته‌وه یاخود نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له وشكه ساڵى ده‌ربچین پێویستمان به 250 ملیمه‌تر بارانه، چونكه تاوه‌كو ئێستا له هه‌ندێك ناوچه رێژه‌ى بارنبارین له 100 ملیمه‌تر نزیك بوه‌ته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ش 100 ملیمه‌ترى تێپه‌ڕاندوه.
وتیشى: ئه‌م رێژه بارانبارینه‌ى دوایى كه باریوه، ئه‌گه‌رى وشكه ساڵى له ناوچه‌كه دور خستوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین بڵێن له وشكه ساڵى رزگارمان بوه.
سه‌باره‌ت به به‌روبومى دانه‌وێڵه كه تاچه‌ند روبهرورى زیان بوه‌ته‌وه به‌هۆى كه‌م بارانیه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: ناتوانین پشت به هیچ بارانێك ببه‌ستین بۆ به‌روبومى دانه‌وێڵه له ئێستادا، چونكه بارانى په‌ڵه له كاتى خۆیدا نه‌باریوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها ئه‌و دانه‌وێڵانه چێنراون كه پشت به سه‌رچاوه ئاویه‌كان ده‌به‌ستن.
تائێستا له كۆی پێنج قه‌زا و ناحیه‌ى سنورى گه‌رمیان، ته‌نها له قه‌زایه‌ك و ناحیه‌یه‌كدا رێژه‌ى بارانبارین زیاتره له ساڵی پار كه ئه‌ویش كفری و مه‌یدانه، ئه‌و ناوچه‌كانى دیكه (كه‌لار، خانه‌قی، باوه‌نور) رێژه‌ى بارانى ئه‌م وه‌رزه‌یان كه‌متره له ساڵی پار، له‌كاتێكدا وه‌رزی رابردوش وشكه‌ساڵی بو.

دواین ئامارى رێژه‌ى بارانبارین له گه‌رمیان به‌پێی هۆبه‌ى كه‌شناسی له كشتوكاڵی گه‌رمیان
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان