دەنگ نێت
ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی بکوژی ھاوڵاتیەک لە کفری رادەگەیەنێت کە دو کەسی دانیشتوی کفرین و بە رەگەز کوردن.
عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش گەرمیان، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە رادیۆی دەنگ ئامادەی بو، رایگەیاند: دوای ئەوەی لە رێکەوتی 11/1/2022 هاوڵاتیەک بەڕەگەز عەرەبی دانیشتوی گوندی کاکوڵی کفری دیار نامێنێت، پاش گەڕان توانرا تەرمەکەی لە نزیک ئەو قەزایە بدۆزرێتەوە.
وتیشی: هێزەکانمان لەئاسایشی کفری توانیان لە رێگەی کامێرای چاودێری و مۆبایلەوە سەرەداوێک بدۆزنەوەو ئەوەبو لە رێکەوتی 3ی ئەم مانگە توانیمان ئەنجامدەرەکان دەستگیر بکەین.
وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان باسی لەوەشکرد تۆمەتبارەکان کە بە رەگەز کورد و دانیشتوی قەزای کفرین، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە کە کێشەکەیان لەگەڵ کوژراوەکەدا پەیوەندی بەپارە و مامەڵەکردنی نێوانیان بوە.
دەشڵێت: لەئێستادا هەردو تۆمەتبار بەپێی مادەی ٤۰٦ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان