ده‌نگ نێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە کێشەی پێوەری ئاو دراوەتە پەرلەمان، بەتایبەت لەسەر هەڵگرتنی ئەو سزایەی کە دانراوە و بۆ هەر مانگێک، داواش ده‌كات هاوڵاتیان پاره‌ى غه‌رامه‌كانی سه‌ریان نه‌ده‌ن.
رزگار محه‌مه‌د، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەگەڵ وەزارەتی شارەوانیەکان کۆبوینەوە لەسەر پێوەری ئاو، چونکە ناڕەزایەتی زۆری لەسەرە چ لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەی کە پێوەرەکەیان بەستوە چ ئەوانەشی نەیان بەستوە.
یه‌كێك له دیارترین كێشه‌كانى پێوه‌رى ئاو، ئه‌و سزایه بو كه بۆ ئه‌و كه‌سانه دیارییكراوه كه پێوه‌ره‌كه نابه‌ستن و بڕه‌كه‌ى 80 هه‌زاره بۆ هه‌ر مانگێك، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ندێك له ماڵان غهرامهكهى ده‌گاته سه‌دان هه‌زار دینار.
له‌وباره‌یه‌وه رزگار محه‌مه‌د وتى: کارمان لەسەر ئەوە کردوە ئەو سزایە لابدرێت و بە سیستەمە کۆنەکە ئەو کێشەیەمان چارەسەر کردوە، داواش لە هاولاتیان دەکەین ئەو بڕە پارەیە بە حکومەت نەدەن.
جەختی لەوەشکردەوە: داواشمان کردوە لەلایەن حکومەت خۆیەوە پێوەرێکی نوێ ببەسترێت و نەدرێت بە کۆمپانیا، سێ جۆر پێوەریش پێشنیار کراوە، ده‌بێت ئەو پێوەرهشی کە ئەبەسترێت لە روی کوالێتیەوە باشبێت و ئەو بڕە پارەیەشی کە له هاوڵاتى وەردەگیرێت بەقیستی درێژخایەن بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
زۆرترین بینراوەکان