ده‌نگ نێت
ماوه‌ى سێ رۆژه فێرخوازانى كۆلێژی ته‌كنیكی كه‌لار گردبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌وامى كۆلێژه‌كه‌یان راگرتوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنى شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانه‌وه، راگرى كۆلێژه‌كه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كات كێشه‌كه تا هه‌فته‌ى داهاتو چاره‌سه‌ر نه‌بێت.
ماوەی 3 رۆژە بەهۆی گردبونه‌وه و خۆپیشاندانی فێرخوازانى خوێندنى ئێوارانی کۆلێژی تەکنیکی کەلاره‌وه، دەوامکردن لە کۆلێژەکە به هه‌ردو ده‌وامى به‌یانى و ئێواره‌وه راگیراوە، هۆكارى گردبونهوهكهش بەهۆی خەرج نەکردنی شایستە دارایەکانی مامۆستایانی وانە بێژی ئێوارانهوهیه کە زیاتر لە ٤ مانگە بۆیان خەرج نەکراوە و به‌وهۆیه‌وه مامۆستاكان مانیان له وانه وتنه‌وه گرتوه.
لایخۆشیه‌وه راگری کۆلێژی تەکنیکی کەلار، د. چیا محه‌مه‌د، بە رادیۆی دەنگی راگه‌یاند: ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بڕی 15 ملیۆن دینار بۆ شایسته داراییه‌كانى وانه‌بێژان بۆ دابینکراوە، بەڵام بانکی سلێمانی بە هۆی نەبونی پارەوە بۆیان خەرج ناکات.
وتیشی: گرفتەکە رەنگە تاکۆتایی هەفتە بەمجۆرە درێژە بكێشێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان