دەنگ نێت
شۆفێرانی ئۆتۆمبیلە گوێزەرەوەکانی نەوتی کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان کۆتاییان بە مانگرتنیان ھێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبیلە تانکەرەکانی گوێزەرەوەی نەوت لە کێڵگەی حەسیرە مانگرتنیان کۆتایی پێھێناوە و بڕیاریان داوە دەست بە بار گواستنەوە بکەن.
ھۆکاری مانگرتنی شۆفێرەکان، کەمی نرخی گواستنەوە بوە کە تەنی بە ٢٤ ھەزار دینار دیارییکراوە و بەوتەی شۆفێران زۆر کەمە و تەنھا بەشی خەرجیەکانیان دەکات.
سەرچاوەکە رونیکردەوە: شۆفێرەکان بەڵێنیان پێدراوە لە مانگی نیسانەوە گۆڕانکاریی لەو نرخەدا بکرێت، بەوھۆیەشەوە بڕیاریانداوە مانگرتنەکەیان بشکێنن و بگەڕێنەوە کار.
کێڵگەی نەوتی گەرمیان کە بە حەسیرە ناودەبرێت بەوھۆیەی کەوتوەتە گوندی حەسیرەی سەر بە ناحیەی سەرقەڵایە لە قەزای کفری، گەورەترین کێڵگەی بەرھەمھێنانی نەوتە لە سنوری سلێمانی و بەوتەی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی کە وەبەرھێنان لە کێڵگەکەدا دەکات، رۆژانە لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ھەزار بەرمیل، بەرھەمی نەوتی ھەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان