ده‌نگ نێت
لەماوه‌ى ساڵی رابردو دا لە گەرمیان، زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 259 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بە پێی ئامارێکی تەندروستی گەرمیان كه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا له‌لایه‌ن د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه خرایه‌ڕو، ساڵی رابردو لە کۆی 107 هه‌زار و 806 پشکنین، زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی هەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنابون.
رونیشیكرده‌وه: له‌و رێژه توشبونهش 259 هاوڵاتیان بهكاریگهریی لێكه‌وته‌ى نه‌خۆشیه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكرد كه سه‌روى 11 هه‌زار هاوڵاتى له نه‌خۆشیه‌كه چاك بونه‌ته‌وه، له‌باره‌ى زۆری ژماره‌ى چاكبوان به به‌راورد به توشبوان، ته‌ندروستى گه‌رمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردوه: ئامارى چاكبوه‌كان دو مانگى كۆتایی ساڵی 2020یش له‌خۆ ده‌گرێت، به‌وپێیه‌ى له 2020 توشبون و چاكبونه‌وه‌یان كه‌وتوه‌ته ساڵی 2021ـه‌وه.
هاوکاتی به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى بەوەشکرد: لەماوەی ساڵی پێشودا 50 هەزار هاوڵاتی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە کە زۆرترینیان لە جۆری ڤایزەر بون.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان