
ده‌نگ نێت
هیچ ناحیەکانى سنورى گەرمیان هێڵى ناوخۆییان نیە و تەنها یەک هێڵ لە ناحیەکاندا هەیە، ئەویش هێڵى گەیاندنى ناحیەکانە بە قەزاى کەلاره‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له‌كۆی هه‌مو ناحیه‌كانى سنورى گه‌رمیان، هیچ ناحیه‌یه‌ك نیه كه هێڵی گواستنه‌وه‌ى ناوخۆیی (پاس و مینی پاس)ى هه‌بێت، به‌ڵكو هاوڵاتیان به‌ناچارى په‌نا بۆ ئۆتۆمبیلی ته‌كسی و یاخود جیبی روسی و پیكئاب ده‌به‌ن بۆ گواستنه‌وه.
به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان، له ناحیه‌كان دا خواست له‌سه‌ر هێڵی ناوخۆیی نیه و هێڵی ناوخۆییان پێویست نیه.
له‌نێو ناحیه‌كانى گه‌رمیاندا ناحیه‌یه، ته‌نها ناحیه‌ى رزگاری روبه‌ره‌كه‌ى به رادههیهك گه‌وره‌یه كه پێویست به بونى هێڵی ناوخۆیی بكات، هه‌ر ئه‌مه‌ش كێشه‌ى بۆ هاوڵاتیان دروست كردوه.
ماردین حسێن، دانیشتویەکى ناحیەى رزگارییە، ده‌ڵێت: گەر مەبەستمان رۆشتن بێت بۆ گەڕەکێکی دیکە، دەبێت ماودایەکى زۆر بەپێی بڕۆین، یاخود ده‌بێت ته‌كسی بگرین، چونكه ئۆتۆمبێلمان دەست ناکەوێت.
لایخۆشیه‌وه ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: هێڵی ناوخۆیی داواكاریهكى ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نیه بۆ ناحیه‌كان، بۆیه به پێویست نه‌زانراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ7 بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
زۆرترین بینراوەکان