دهنگ نێت
رێكخراوى هاوكاری ئهڵمانى هۆشدارى دهدات له نهدۆزینهوهى ئهنجامدهرانى روداوى سوتاندى بیناكهیان له كفری، جهختیش دهكاتهوه ئهم روداوه ساردیان ناكاتهوه لهكاركردن.
هونەر فەخرەدین ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەکان لە رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی لە قەزای کفری، وتی: "شەوی رابردو لە کاتژمێر ٤ی بەیانی ئاگادار کرامەوە لەلایەن پۆلیسی قەزاکەوە له سوتانى بیناكهمان، کە گەشتمە ئێرە دیاربو نیو کاتژمێر پێشتر روداوەکە رویدابو و ئاگرەکەی لەلایەن ئاگرکوژێنەی قەزاکەوە کۆنترۆڵ کرابو".
وتیشی: راستەوخۆ سکاڵامان تۆمارکرد کە لە دوای لێکۆڵینەوە بزانین کێ ئەوەی کردوە، ئەگەرچی کۆمەڵێک سەرەداو دەرکەوتون کە کەسێک هاتوە و پەنجەرەکەی شکاندوە و هاتوەتە ژورەوە و بەنزینی رشتوە و ئاگری تێبەرداوە، ئیستاش ئاسایش و پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدان ، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەین.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: سەرجەم ژورەکان و پێداویستیەکان سوتاون تەنها ژورهوکەی من نەبێت، بەتایبەت ژوری ئیدارەمان و ئەرشیفمان هەموی سوتاوە.
سەبارەت بەوەی وەک رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی چۆن لە بابەتەکە دەڕوانێت، باسی لەوە کرد: ئێمە گرفتمان لەگەڵ کەس نیە، ئەمەشی کە رویداوە هۆشداریەکە بۆ رێکخراوەکان کە لە سنورەکە کاردەکەن، ئەگەر ئەمە زو چارەسەرنەکرێت ئەبێت بە دیاردە و زۆر خراپتر دەبێت.
بهرپرسهكهى رێكخراوى هاوكارى ئهڵمانى، جهختى كردهوه ئهم روداوه ساردیان ناكاتهوه له كاركردن.
وتى: ئێمە بەردەوام دەبین لە کارەکانی خۆمان و ساردمان ناکاتەوە، بەڵکو گەرموگوڕتر دەبین، 21ى مانگى داهاتوش دیداری هونەری و ئاشتیمان دەبێت کە لە سەر ئاستی عێراق له كفری ئهنجامى دهدهین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان