ده‌نگ نێت
روداوى سوتاندنى باره‌گاى رێكخراوى هاوكارى ئه‌ڵمانى له قه‌زاى كفری، شه‌پۆلێك ئیدانه و ناڕه‌زایه‌تى زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، هونهرمهندێكيش ده‌ڵێت: ئەرکی هێزی ئەمنییە ئەم دیاردەیە ڕاگرێت.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، باره‌گاى رێكخراوى هاوكارى ئه‌ڵمانى سوتا، به‌وته‌ى سهرپةرشتیاری پرۆژه‌كانى رێكخراوه‌كه، كه‌سێك له په‌نجه‌ره‌ى پشته‌وه هاتوه‌ته ناو بیناكه و ئاگرى لێ به‌رداوه.
ئه‌م روداوه ناڕه‌زایه‌تى و ئیدانهیهكى زۆری لێكهوتهوه، بةتايبةتى كة باس له‌وه‌كراوه رێكخراوه‌كه خزمه‌تێكى زۆری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى كردوه.
د. یاسین ئاشور، مامۆستاى زانكۆ، له‌وباره‌وه نوسیویهتى: "رێکخراوی هاریکاریی ئەڵمانی؛ یەکێک لەبەسودترین و چالاکترین ڕێکخراوەکانی گەرمیان، لەهەمووی گرنگتر ئەم ڕێکخراوە؛ شاری کفری کردوەتە شوێنی سەرەکی ئۆفیسەکەیی لەوێوە ئیدارەی کاروچالاییەکانی لەگەرمیان ئەکات".
ده‌شڵێت: هیوادرین هێزە ئەمنییەکان بەزووترین کات هۆکارەکەی ئاشکرا بکەن.
دڵنیا مه‌حمود، هونه‌رمه‌ند، له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م روداوه لەکاتێکدایه ئەوەی ئەم ڕێکخراوە کردوویەتی لەپاش ڕاپەڕینەوە هیچ ڕێکخراوێک نەیکردووە. ده‌شڵێت: ئەرکی هێزی ئەمنییە ئەم دیاردەیە ڕاگرێت
هاوكات ده‌یان پۆستى پشتگیریی له رێكخراوه‌كه و ئیدانه‌كردنى روداوه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكی له ئازادى رۆژنامه‌وانى، له‌باره‌ى روداوه‌كه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردوه‌ته‌وه و داواى كردوه حكومه‌ت ده‌ستبه‌جێ به‌دواداچون بكات بۆ روداوه‌كه و ئاشكراكردنى بكه‌ره‌كانى.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان