ده‌نگ نێت
بەرێوبەری نە خۆشخانەی گشتی کەلار دەڵیت: رێژەی 50%ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى نه‌خۆشی كۆرۆنا كه له سنوره‌كه‌دا تۆنار ده‌كرێن، له جۆری ئۆمیكرۆنن، جه‌ختیشده‌كاته‌وه لە ناو مناڵانیشدا رێژەکە زیادی کردوە.
لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ رادیۆی دەنگ، د. حارس محه‌مه‌د، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار و سەرپەرشتیاری به‌شى نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه رێژه‌ى توشبون به كۆرۆنا زیاتر بوه له‌چاو چه‌ند هه‌فته‌ى پێش‌و دا.
له دوههفتهى پێشودا ژماره‌ى توشبوان كه‌متر بو له 10 توشبوى رۆژانه، به‌ڵام ته‌نها له 24 سه‌عاتى رابردودا 40 توشبو له سنوره‌كه تۆمار كراوه.
د. حارس جه‌ختى له‌م زانیارییه كرده‌وه و وتى: لە کۆی سەد پشکنینی رۆژانە بۆ هاوڵاتیان، 50 پشکنینی پۆزەتیڤە و حاڵەتەکانیش توشبوی جۆری نوێی ئۆمیکرۆنن.
باسی لەوەش کرد‌و: لە نێو مناڵان‌یش دا رێژەکە زیادی کردوە، بەجۆڕیک لە 2 هەفتەی رابردو دا مناڵێکی توشبومان لا تۆمارکراوە کە تەمەنی تەنها 2 مانگ بوە و لە خێزانەکەیەوە توشبوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان