ده‌نگ نێت
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربونى بۆ به‌ڕێوبه‌ری نوێی گومركی گه‌رمیان ده‌ركردوه كه پله‌دارى سه‌ربازییه و پله‌كه‌ى رائیده.
به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كه دوێنێ (11/1/2022) ده‌ركراوه و وێنه‌ى ده‌ست رادیۆی ده‌نگ كه‌وتوه، بڕیاردراوه به دانانى (هێمن نوری) به به‌ڕێوبه‌رى نوێی گومركی گه‌رمیان.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه: "ئاماژه به نوسراوى وه‌زاره‌تى دارایی له رێكه‌وتى (10ى 1ى 2022)، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه بڕیارماندا به دانانى (رائد/ هێمن نوری ئه‌حمه‌د حه‌مید) وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گومركی گه‌رمیان".
به‌ڕێوبه‌ره نوێیه‌كه‌ى گومركی گه‌رمیان، پله‌دارى سه‌ربازییه و كوڕى كۆچكردو: (نوری ئه‌حمه‌د به‌سی)ـه كه سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازیی ناسراوى یه‌كێتى بو له سنورى گه‌رمیان.
پۆستى به‌ڕێوبه‌رى گومركی گه‌رمیان، به‌ركه‌وته‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه و له (3/11/2021)ـه‌وه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى پێشوى بهڕێوبهرایهتیهكه (حسێن ئه‌حمه‌د) به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى دارایی هاوشان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان (عه‌لی تۆفیق) له پۆسته‌كه‌ى لابرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان