دەنگ نێت
ئەمڕۆ لە نێوان ناحیەکانی سەرقەڵا و نەوجول سێ راوچی دەستگیرکران کە ئاسکێکیان راو کردوە، کەسەکان دانیشتوی سلێمانی و چەمچەماڵن.
سەرچاوەیەکی فەرمی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: ٣ کەسەکە لەکاتی راوکردن دا لە لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی پاراستنی دارستانەوە دەستگیر کراون و دواتر رەوانەی بنکەی ناحیەی سەرقەڵا کراون و ئاسکێکی راوکراویشیان پێگیراوە، ھاوکات دەستیشگیراوە بەسەر ئەو چەکەی کە راویان پێکردوە.
رونیشیکردەوە: ئەو سێ کەسە خەڵکی سلێمانی و چەمچەماڵن.
لایخۆشیەوە بەڕێوبەری پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی گەرمیان، جەختی لە ھەواڵەکە کردەوە.
عەمید: شوان محەمەد رەشید، بە رادیۆی دەنگی وت: 'راوچیەکان لە سنوری نێوان ناحیەکانی نەوجول و سەرقەڵا دەستگیر کراون'.
سەبارەت بەوەشی کە رادەگیرێن یان ئەو پرسە دەخرێتە دوای پشوی سەری ساڵەوە، باسی لەوەکرد: بە راگیراوی نامێننەوە و دەدرێنە دادگا و ئەو بڕیار دەدات.
بە وتەی سەرچاوەیەکی دیکە، 'راوچیە' دەستگیرکراوەکان کارمەندی ئەمنین، بەڵام بەڕێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان بێ ئاگایی خۆی دەربڕی و وتی: نەمپرسیوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان