ده‌نگ نێت
سەرباری چەندین کەموکورتی و دانه‌نانى تابلۆ و هێمای هاتوچۆ لەسه‌ر رێگای کەلار- کفری، بەڵام بەڕێوبەرێ رێگاوبانى گەرمیان دەڵێت رێگاکە ئەمڕۆ کراوەتەوە و هاتوچۆی لەسەرە.
بەبێ بونى هیچ هێمایەکی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگاكه و ته‌واونه‌كردنى كۆنكرێتى نێوانى رێگاكه و ته‌واونه‌كردنى به‌شێكى رێگاكه به تایبه‌ت به‌ستنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان، ئەمڕۆ رێگای کەلار- کفری كرایه‌وه و هاتوچۆی تێدا کراوە.
بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان عه‌دنان خه‌لیل بە رادیۆی دەنگی وت: ''هیچ ستونێکی روناکی لە رێگاکەدا دانەنراوە. وتیشى: رێگاکانی دیکەش ستونى روناكیان بۆ دانەنراوە.
باسی لەوەشکرد: رێگاکە هەڵگری هیچ تابلۆ و هێمایەکی هاتوچۆ نیە ئەوەش بەهۆی کەمی بودجەوەیه کە دەبێت بە هەماهەنگێ لەگەڵ هاتوچۆی گەرمیان بکرێت، بەڵام واده‌ى دانانى ئاشكرا نه‌كرد.
بۆ ماوه‌ى زیاتر له 7 مانگه به‌پێى ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان رایگه‌یاندوه رێگاى كه‌لار-كفرى %95ى كاره‌كانى ته‌واو بوه ئه‌و رێژهیهشى كه ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا ته‌واو نه‌بوه و كارى تێدا ناكرێت، به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى شایسته داراییه‌كانى به‌ڵێنده‌ره‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان