ده‌نگ نێت
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده داواى له په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان ناوى ئه‌و مامۆستایانه‌یان بۆ بنێرن كه تا ئێستا ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه، ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ى ڤاكسینیان نه‌كردبێت رێكارى یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
دارا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "به نوسراوێكى فه‌رمی كه ئاراسته‌ى ناوه‌نده‌كان كراوه تاوه‌كو 31ى12 هه‌مو مامۆستایه‌ك ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرێت ئه‌گه‌رنا به پێى یاساى به‌رزه‌فتى فه‌رمانبه‌ران مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و سزاى یاساى ده‌درێت".
وتیشى: له ئێستادا وه‌زاره‌ت به فه‌رمى داواى لێكردوین ئه‌و ناوانه‌یان بۆ بنێرین كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه تاوه‌كو ئێستا، چونكه دوا مۆڵه‌ت كۆتایى ئه‌م مانگه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئامارى مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان وتى: ئامارمان لا نیه چونكه ده‌چێته ته‌ندروستى، به‌ڵام به‌پێى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاوى كردوه‌ته‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ سلێمانى حسابكراوین، رێژه‌كه %28ه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان