ده‌نگ نێت
شۆفێرێك له مه‌رزی په‌روێزخان ده‌ڵێت وه‌زاره‌تى دارایی نرخی باج و رسوماتى كۆمپانیاكانى مه‌رزی په‌روێزخانى وه‌كوخۆی هێشتوه‌ته‌وه و بڕیاریداوه نرخی كرێی شۆفێران كه‌م بكرێته‌وه.
پێرێ وەزیری دارایی هەریم و سەرپەرشتیاری بەوەکالەتی دەروازەی پەروێزخان، سه‌باره‌ت به بەکێشەو گیروگرفتەکانی دەروازەکە كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا، بەڵام دیار نیە کە چارەسەری چ گرفتێک خراوەتەڕو.
عەباس ئسماعیل سەرپەرشتیاری بەوەکالەتی دەروازەکە، ئاماده نه‌بو له‌وباره‌وه لێدوان بدات و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هیچ زانیارک بخاته‌ڕو.
هاوكات، یوسف سه‌ڵاح، كه شۆفێری بارهه‌ڵگره له ده‌روازه‌ى په‌روێزخان، بۆ رادیۆیی دەنگ ئەوەی ئاشکرا کرد: دوای ئەو کۆبونەوەی کە کراوە لەگەڵ وەزیری دارایی، گرفتی کۆمپانیا ئەهلیەکان وەک خۆی ماوەتەوە.
وتیشی سەرپەرشتیاری دەروازەکە پێى راگەیاندوین کە نرخی کرێێ بارهەڵگرەکان دەبێت کەم بکرێتەوە کە ئەمەش زیاد کردنی بارگرانیەیە بۆ شۆفێرەکان.
پێشتر شۆفێرانى مه‌رزی په‌روێزخان بۆ ماوه‌یه‌ك مانیان گرت و مه‌رزه‌كه‌یان داخست به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ى ئیشوكاریان به كاریگه‌ریی زیادبونى باج و ره‌سم له‌سه‌ر باری هاورده كه ئه‌و باجانه به زۆری ده‌درێت به كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت كه گومان ده‌كرێت به‌رپرسانى حزبی و حكومیی شه‌ریك و هاوبه‌ش بن له‌گه‌ڵیان، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین كۆوبنهوهشیان كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمیه‌كان، به‌ڵام ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان