دهنگ نێت
فێرخوازانی سیستەمی خوێندنی پاراڵیڵی زانکۆی گەرمیان دوای کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی ساڵانەیەن دەکەن و سەرۆکی زانکۆکەش دەڵیت بۆ ئەمساڵ ناتوانین هیچ گۆڕانکاریەک لە نرخی کرێی خوێندنی پاراڵیڵ دابکەین.
بیلال محهمهد، یە کێک لەفێرخوازانی زانکۆی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: یهكێك له ئامانجهكانی خۆپیشاندانەکانی فێرخوازانى زانكۆی گهرمیان، کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پاراڵیڵە لە زانکۆی گەرمیان کە جیاوازە لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی هەرێم و گرانتره.
پارالێڵ، سیستهمێكه كه وهزارهتى خوێندنى باڵاى ههرێم له زانكۆكانى ههرێم دایناوه، بهوهى فێرخواز لهبهرامبهر خوێندنى له زانكۆ دا پاره دهدات.
سهرۆكى زانكۆی گهرمیان دانى بهوهدا نا نرخی خوێندن لای ئهوان جیاوازه له ههندێك له زانكۆكان.
د. فەرهاد قادر، بە رادیۆی دەنگی وت: نرخەکان لە زانکۆیی گەرمیان لە بەشیک بۆ بەشیکی دێکە جیاوازە لە ئاست زانکۆکانی دیکەدا.
وتیشی: ئەمساڵ ناتوانین هیچ گۆڕانکاریەک لە نرخەکاندا بکەین، چونکە لە لایەن ئەنجومەنی زانکۆیی گەرمیانهوه جێگیر کراوە.
جهختیشیكردهوه: "بۆ ساڵی داهاتو پێداچونەوەی پێدا دەکەین".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان