ده‌نگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور ده‌ڵێت: به‌هۆى نه‌بونى نه‌خشه‌یه‌كى یه‌ك پارچه‌ى له ناحیه‌كه‌دا بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا ئه‌و ناحیه‌یه ده‌ست به تاپۆكردن نه‌كرێت تێیدا.
له لێدوانێكى پێشوى دا، به‌ڕێوبه‌رى تاپۆى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: تاوه‌كو ئێستا هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كى تاپۆكردنى ناحیه‌ى باوه‌نور له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه بۆ ئێمه نه‌نێردراوه تاوه‌كو تۆمارى بكه‌ین و ده‌ست به تاپۆكردن بكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه بۆماوه‌ى زیاتر له 3 ساڵه جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بریارى دا به تاپۆكردنى سه‌رجه‌م خانوه‌كانى ناحیه‌ى باوه‌نور، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ته‌واوى ئه‌نجام نه‌دراوه.
تارق مه‌حمود، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور، له‌باره‌ى هۆكارى نه‌ناردنى مامه‌ڵه‌كانه‌وه بۆ تاپۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "كاتى خۆى كه نه‌خشه بۆ ناحیه‌كه دروست كراوه به جیاجیا كراوه و كراوه به پێنچ كه‌رته‌وه ئه‌مه هۆكارى سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ى تاپۆكردن تێیدا دوابكه‌وێت، له ئێستادا 2 كه‌رتمان نه‌خشه‌ى ته‌واو بوه".
وتیشى: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوبه‌رى تاپۆى گه‌رمیان ئاگارداره وه نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیانیش ئاگاداره.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان