دهنگ نێت
١٦٠ کارگە لەسنوری گەرمیان كاردهكهن، بەڵام تا ئێستا ئامارێكى ورد لهبارهى پابهندبونى ئهو كارگانهوه سهبارهى به ریًژهى سهوزایی بهردهست نیه.
رەزاق خەیالانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم بە رادیۆى دەنگی راگهیاند: دەبێت سەرجەم کارگەکان پابەند بن بە رێژەی سەوزایی لە نێو کارگەکان یاخود بەئەنجامدانی لە نێو شەقامەکاندا، بەڵام پێوەی پابەند نابن.
پهیوهندیدار به پابهندكردنى كارگهكانهوه لهسنورى گهرمیان بەرێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بە رادیۆى دەنگی وت: بەرێژەیەک کارگەکانی سنورەکە پابەندن بە دانانی ڕێژەی سەوزایی.
دورەید سەلیم، وتیشى: رێنمایی لەبری سەوزکردن تازەیە دەبێت کاری لەسەر بکرێت.
ئەمەش بەبی خستنەڕوی هیچ ئامار و داتایەک لە سەر پابهندبونى كارگهكانى سنورى گهرمیان، کە فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان لەلای تۆمار نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان