دهنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی بەرهنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان لە گەرمیان ئامارەکانی ده مانگى ئەمساڵی راگەیاند بەرێژەی ٪٢٣ تۆمارکردنی حەڵەتەکانی توندوتیژی زیادی کردوە بەراورد بە پار ساڵ.
ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرهنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان بە رادیۆى دەنگی راگهیاند: کۆی حاڵەتەکانی تۆمار کردنی سکاڵا ساڵی پار ٧٢٩ سكاڵا بوە، بهڵام بۆ ئەمساڵ ٩٥٤ سکاڵا تۆمار کراون، بەمەش کۆی حاڵەتەکانی توندوتیژی لەماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا بەرێژەی ٪٢٣ بەرزبۆتەوە .
ئەوەشی خستە رو: تاوانی کوشتن یەک حاڵهت زیادی کردوە.
وتشى: بە بەراورد بەساڵی پار ئەمساڵ چوار حاڵەتی سوتان و دو حاڵەتی خۆسوتاندن تۆمارکراون.
ئەیوب حسێن، جهختى لهوهشكردهوه: بۆ ئەمساڵ تەنها شهش حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە کە ساڵی پێشو ١١ حاڵەت بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان