دهنگ نێت
نزیکەی ساڵێکە لیژنەیەک بۆ رێکخستنەوەی بەنزینخانە بێ مۆڵەتەکانی سنوری گەرمیان پێکهێنراوه، بهڵام تا ئێستا نهتوانراوه بڕیارهكانى لیژنهكه جێبهجێ بكرێت.
بەنزینخانەکانی سنوری گەرمیان ٧٠ بەنزینخانەن و تەنها ١٦ بەنزینخانەیان مۆڵەتیان هەیە، بۆ رێکخستنەوەشیان لیژنەیەکی تایبەت بەو مەبەستە دروست کرابو، بەڵام دوای تێپەڕینی نزیکهی ساڵێک هیچ رێکخستنەوەیەکیان بۆ نەکراوە.
بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان باس لهوهدهكات سکاڵامان لەسەر تۆمار کردون چاوەڕێی بڕیاری دادگاین لەو بارەیەوە.
یادگار فهتاح، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بهرادیۆى دهنگى راگهیاند: لە دادگا سكاڵامان لهسهر بهنزینخانه بێ مۆڵهتهكان تۆماركردوه کە ٥٤ بەنزینخانەیە.
وتیشى: هەمو پێشنیارێک کە لە پێشودا هەبووە لەسهر کەمکردنەوەی ژمارەیان بۆ نیوە رەت دەکەینەوە.
بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان، ئاماژهى بهوهشكرد: ماوەی چەند مانگێکە ئەو دۆسیەیە لە دادگایە و هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە بدرێت پێوەی پابەند دەبین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان