دەنگ نێت
پاش لێدوانەکەی بافڵ تاڵەبانی، ھێزێکی سەربازیی 'کۆماندۆی' سەر بە یەکێتی نیشتمانی بەرەو گەرمیان بەڕێدەکەون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت: بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لە کۆبونەوەی لەگەڵ فێرخوازانی زانکۆکانی ھەرێم وتی: چەند مافیا و چەکدارێک گەرمیانیان کۆنترۆڵ کردوە، باسی لەوەشکردوە کە لەم رۆژانە ھێز دەنێرێتە ناوچەکە.
رونیشیکردەوە: لە ھەنگاوێکدا بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەڵێنە، ئەمڕۆ ھێزێکی تایبەتی کۆماندۆی ناردوەتە سنوری گەرمیان.
تائێستا سروشتی کاری ئەو ھێزە رون نییە، بەڵام بەپێی قسەکانی بافڵ تاڵەبانی بێت، بە پلەی یەکەم بۆ لە قاڵبدانی ئەو بەرپرسە سەربازیانەیە کە واباس دەکرێت دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرتوە و کۆنترۆڵی کەرتی نەوتی ناوچەکەیان کردوە.
ناردنی ھێزیش ھاوکاتە بەو دەنگۆیانەی کە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبویەوە لەبارەی لادانی مەحمود سەنگاوی لە بەرپرسیارێتی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە، کە دواتر لەلایەن نوسینگەی تایبەتی مەحمود سەنگاوییەوە ئەو دەنگۆیە رەد کرایەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان