ده‌نگ نێت
له‌پاش روداوه‌كانى هه‌شتى ته‌موزه‌وه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى یه‌كێتى گۆڕانكارییان پێكراوه و دواترینیان دورخستنه‌وه‌ى فەرماندەی 'آمر' فه‌وجى چوارى لیواى سێی به‌رگرى و فریاكه‌وتن بو، ناوبراو ره‌تى ده‌كاته‌وه به‌هۆى كێشه‌ى حزبیه‌وه بێت.
عەمید: تەها تیماری، فەرماندەی فەوجی چواری لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتن، بە رادیۆى دەنگی راگه‌یاند: هۆکاری لەکار دورخستنەوەکەم نەزانراوە، هێشتا هیچ شتێکم لەو بارەیەوە بەدەست نەگەشتوە.
دەشڵیت: تائێستا هیچ کەسێک لە جێگه‌م دەست بەکارنەبوە.
لە سەروبەندی بانگەشەی ھەڵبژاردنی عێراق، مەحمود سەنگاوی خوانێکی کۆمەڵایەتی لە کەلار رێکخست، کە لاھور شێخ جەنگیش بەشداریی تێدا کرد‌و و عەمید تەھا تیماری لەگەڵ دەرکەوت، گومان دەکرێت بەوھۆیەوە دورخرابێتەوە.
له‌مبارەیەوە عەمید: ته‌ها تیمارى، ره‌تى كرده‌وه كه دورخستنهوهكهى په‌یوه‌ندى به‌و بابه‌ته‌وه هه‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان