دەنگ نێت
جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا 'ئۆمیکرۆن'، ناوی زانستیی [B.1.1.529]ـە و بەوە ناسراوە کە بازدانێکی جینی زۆری بەسەرھاتوە بەراود بە جۆرەکانی تر، زیاتر لە ٥٠ بازدان لە تەواوی جینەکان و ٣٢ بازدان تەنھا لە بەرگە پرۆتینی ڤایرۆسەکە.
لە سەرەتاکانی مانگی تەشرینی دوەم Omicron لە ئەفریقای باشور دەستنیشان کراوە و لە ٢٤ی تشرینی دوەم رێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO بە فەرمی ئەم جۆرەی ناساند، چونکە بە خێراییەکی زۆر بڵاو دەبێتەوە و لە ئێستادا نزیکەی 90٪ـی حاڵەتەکان لەو جۆرەیە لەو وڵاتە.
حـاڵەتەکان پیشاندەری ئەوەن کە پێدەچێت ئەم جۆرەیان کاریگەرتر بێت، چونکە دەستنیشانکردنیان لە رێژەی حاڵەتەکانی دوبارەتوشبونەوە [Reinfection] زۆر خێراتر و زیاترە بەراود بە جۆری دەلتا و جۆرەکانی تر.
ئەو پزیشکەی یەکەم کەیسی دەستنیشانکرد، پزیشکێکی ژنە بە ناوی [Dr. Angelique Coetzee] و کەسەکە گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵان بو کە نیشانەکانی بە سوکی لەسەر دەرکەوتبو، ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ BBCـی بەریتانی وتی: پێویست بە دڵەڕاوکێی زۆر ناکات، بێگومان بن ئێستا لەم جۆرە لە شانشینی بەریتانیا ھەیە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO هانی ئەو وڵاتانە دەدات کە ئەم جۆرەیان تێدا بڵاو بوەتەوە بە داخڵکردنی داتاکانی توشبوان لە سایتی
[WHO COVID-19 Clinical Data Platform]
بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر نیشانەکانی ئەم جۆرە.
رێکخراوی WHO ئامۆژگاری خەڵکی بەوە دەکەن کە جگە لە وەرگرتنی ڤاکسین، هەروەها رێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن بە بەستنی دەمامک، دوری نێوان تاکەکان و هەروەها دەستشتن و پاکوخاوێنی.
ئامادەکردنی: بەشی زانستی کیمیا لە زانکۆی گەرمیان
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان