دەنگ نێت
عوسمانی حاجی مەحمود رایدەگەیەنێت حزبی رانەگەیاندوە وەک باس دەکرێت، دەشڵێت: ماڵپەڕ و پەیجێکیان بەناوی 'متمانە نێت'ـەوە دروستکردوە.
لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەی بۆ دەنگ نێت ھاتوە، عوسمانی حاجی مەحمود، سیاسەتوانی سەربەخۆی کوردستان، دەڵێت: 'لەهەندێك دەزگای راگەیاندن وا باس دەکرێ كە ئێمە لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاورێ و دۆستان و خەمخۆرانی گەلەكەمان حزبێکی سیاسیمان راگەیاندوە'.
رەدیشی دەکاتەوە ئەو ھەنگاوەیان نابێت، بەڵکو وەکوخۆی دەڵێت: لە 'گفتوگۆیەکی دورو درێژی دۆستانەی بەردەوام'دان بۆ 'چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان و ژیانی خەڵک و دۆزینەوەی دەرەچەیەکی گونجاو'.
جەختیشدەکاتەوە: 'لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەرفۆرمێکی تری سیاسیەوە ھیچ جۆرە بریارێك نەدراوە'.
لە چەند رۆژی رابردودا ماڵپەڕێک بەناوی (متمانە نێت)ـەوە راگەیەنرا، عوسمانی حاجی مەحمود ئاشکرای دەکات کە پرۆژەکە ھی ئەوانە و 'ئامانجەکەی خزمەتی خەڵک و ئەو ئاراستەو بیرکردەوانەیە کە لە خەمی دۆزینەوەو بنیاتنانی ھیواو ئومێدن بۆ ئایندەی گەلەکەمان'.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵیەکێتیی پۆستێکی گۆڕان لە گەرمیان وەردەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان: "هەمو ئامادەکارییەکمان بۆ لافاو کردوە و ئەوەی دەمێنێتەوە لای خوایە"
-
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان