دەنگ نێت
تۆمەتبارێکی دۆسیەی پسوڵە گومرکییە ساختەکانی مەرزی پەروێزخان پاش نزیکەی ساڵێک لە دەرچونی فەرمانی دەستگیرکردنی، دەڵێت: چومە بەردەم دادگا و ئازادی کردوم.
قادر ئیکرام، یەکێک بو لەو کەسانەی کە تۆمەتبار کرابو بەوەی پسوڵەی گومرکیی ساختە کردوە کە بە دۆسیەی 'پسوڵە ساختەکانی مەرزی پەروێزخان' ناسرا بو، ئەمرۆ لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە: لەپاش ئەوەی تۆمەتێکی بێ بنەمایان داوە پاڵم و دوای چەندین جەلسە لەبەردەم دادوەری بەرێز بەرائەتی خۆم سەلماند لەگەڵ خستنەڕوی بەڵگەی بێتاوانیم، لە کۆتای دا دادگا بڕیاری دا بچمەوە مەرزی پەروێزخان بەردوام بم لەسەر ئیشوکارەکانم.
ناوبراو لەگەڵ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: محەمەد شێخ وەھاب، تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەکە بون، ئەگەرچی محەمەد شێخ وەھاب چوە بەردەم دادگا و بۆماوەی ١٠ مانگ راگیرا، بەڵام ئەو نەچوە بەردەم دادگا و خۆی رادەست نەکرد.
لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵیش دادگا بە کەفالەتی دارایی محەمەد شێخ وەھابی ئازاد کرد.
لەو دۆسیەیەدا بە پێی زانیارییەکان، بە گوژمەی نزیکەی ٣ ملیار دینار پسوڵەی گومرکیی ساختە کراوە و بەو پسوڵانە بار بۆ ئێران براوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان