ده‌نگ نێت
چوار رۆژنامه‌نوس كه سیانیان گه‌رمیانین، له دوێنێوه له سلێمانى له كاتى روماڵی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیر كراون.
سایتی رۆژنیوز كه باره‌گاكه‌ى له سلێمانیه، رایگه‌یاند هه‌ریه‌كه له پەیامنێرانی: بەرهەم لەتیف و بڕوا ئەسعەد، له دوێنێوه ده‌نگوباسیان نیه و په‌یوه‌ندیان پێیانه‌وه پچڕاوه و دواتر ده‌ركه‌وتوه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون.
هاوكات هه‌ریه‌كه له: عەباس محەمەد، په‌یامنێری کەناڵی بەغدادیە و راژان ماجد په‌یامنێری کەناڵی ئیشراق، كه دو ده‌زگاى ته‌له‌فزیۆنیی عه‌ره‌بی عێراقین، به‌هه‌مانشێوه دوێنێ له‌كاتى روماڵی خۆپیشاندانه‌كان دا له سلێمانى ده‌ستگیر كراون، كه هه‌ردو رۆژنامه‌نوسه‌كه دانیشتوى خانه‌قینن.
لایخۆشیه‌وه، کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردوه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه پویوهندیدارهكان له په‌یوه‌ندییدان و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئازاد بكرێن.
ئه‌م زانیارییه، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆش جه‌ختی لێكرده‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
زۆرترین بینراوەکان