ده‌نگ نێت
له ماوه‌ى 3 مانگى رابردودا 153 پشكنینى تایبه‌ت به ئاوى ماڵان ئه‌نجامدراوه ته‌نها 2 پشكنین نهشیاوبوه، به‌ڕێوبه‌رى خۆپاراستنى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له چاو ماوه‌كانى رابردودا گۆرانكارییه‌كى زۆر باش هه‌یه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان.
كامه‌ران محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "له ماوه‌ى 3 مانگى رابردودا 153 پشكنینى تایبه‌ت بۆ ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان له بیره‌كان ئه‌نجامدراوه له‌و رێژه‌یه‌ش ته‌نها 2 له‌و پشكنیانه شیاو نه‌بون له ناوه‌وه‌ى شار و ده‌ره‌وه‌ى شاریش".
وتیشى: پشكنین بۆ بهكترۆلۆجى و كیمیایش بۆ كلۆرهكانى بیره‌كان ده‌كه‌ین، له چاو ماوه‌كانى رابردوش گۆرانكارییه‌كى زۆر باش هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان.
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ته‌نها كێشه‌یه‌كمان هه‌یه ئه‌ویش تۆڕى ئاوى خواردنه‌وه‌ى گه‌ره‌كى بنگرده كه پێویستى به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، چونكه كاریگه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر كۆالێتى ئاوه‌كه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان